سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە حکوومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و شاندی یاوەریان لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان.
دەقی پەیامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
هه‌واڵى به‌ئازارى گیانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك له یاوه‌رانیان له ڕووداوى تێكشكانى هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یاندا، له ناخه‌وه دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردین.
له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزیى قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى كۆمارى ئیسلامى جه‌نابى سه‌ید عه‌لى خامه‌نه‌یى و سه‌ركردایه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانیاندا ده‌رده‌بڕین. له خواى مه‌زن داواكارین گیانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
گیانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ڕه‌ئیسى خه‌مێكى به ئازار و زیانێكى گه‌وره‌یه بۆ كۆمارى ئیسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنیاین گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئیسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن. خواى مه‌زن یارمه‌تیده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و یادى خوالێخۆشبووان به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/20




