٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: نزا بۆ سەلامەتی سەرکۆماری ئێران و سەرنشینەکانی هێلیکۆپتەرەکە دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیكۆپتەرەی كە سەركۆماری ئێران و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی وڵاتەكەی تێدا بووە پەیامێكی بڵاو كردەوە.

مەسروور بارزانی، پەیامەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) بڵاو كردووەتەوە و تیایدا هاتووە، "ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرکۆماری ئێران مایەی نیگەرانیمانە."

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەشڵێ: "هیوادارم سەرۆک ڕەئیسی و سەرنشینەکانی دیکە سەلامەت بن. دڵمان لەلای خۆیان و خێزانەکانیانە و نزا بۆ سەلامەتی هەموویان دەکەین."

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار