٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: لەم کاتە سەختەدا بیرمان لای گەلی ئێرانی دۆستە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لەبارەی ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ھەواڵەکانی ڕووداوی ھێلیکۆپتەری ڕەئیسی دەکەم.

لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: "بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ھەواڵەکانی ڕووداوی ھێلیکۆپتەری سەرۆک ڕەئیسی دەکەم".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا نووسیوویەتی: "لە خوای مەزن داواکارم خۆیان و یاوەرانی باش و سەلامەت بن، دڵمان لایانە و نزای خێریان بۆ دەکەین، لەم کاتە سەختەدا بیرمان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئێرانی دۆست و دراوسێدایە".

هەواڵی پەیوەندیدار