مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەمەد مستەفا ئێنزەیی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (عائیشە حەمەد کاکەمین ئێنزەیی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (محەمەد مستەفا ئێنزەیی)
بەڕێز/ محەمەد مستەفا ئێنزەیی
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (عائیشە حەمەد کاکەمین ئێنزەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
دئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ی ئایاری٢٠٢٤




