KDP زانیاری له‌سه‌ر پشته‌وه‌ی سه‌ردانی یاریده‌ده‌ری وزه‌ی ئه‌مریکا ده‌خاته‌ڕوو

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مریكا هاتووه‌ته‌وه سه‌رھێڵ و ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت لەنێوان عێراق و هه‌ولێر ڕێککەوتن بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بکرێت، جێفری پایت یاریده‌ده‌ری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: مایەی هاندان بوو بۆ ئێمە له كه‌رتی وزه‌ی كوردستانه‌وه گوێبیست بووین کە لە هەرێمی کوردستان و لە سەرتاسەری جیهاندا تا ئەورووپاش چی دەکەن! ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە چۆن پیشەسازیی وزەی ئەم ناوچەیە دەگاتە ستانداردە جیهانییەکان.
ڕۆژی 16ی 5ی2024 جێفری پایت، یارده‌ده‌ری وەزیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان كۆبووەوە، پێش ئەو سه‌ردانه .. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تێیدا هاتووە: له هه‌ولێر یارده‌ده‌ری وه‌زیر باس له ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ كوردستان دەکات و كار له‌سه‌ر قۆناغی گواستنه‌وه و وزه‌ی خاوێن ده‌كه‌ن، باس له گرنگیی غازی سروشتیی كوردستان ده‌كه‌ن .. غازی سروشتیی كوردستان گرینگه بۆ سه‌ربه‌خۆیی وزه‌ی عێراق، هاوکات هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانیش پێویستە و ئه‌ورووپا ده‌توانێت پشتی پێ ببەستێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ش جێفری پایت، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی، ڕۆژی 16ی5ی2024 له‌شاری هه‌ولێر گوتی: سەردانەکەی ئەمڕۆ کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر من هەیە، لەڕووی قەبارەی وزەی ئەم ناوچەیە کە بۆ سەربەخۆیی وزەی هەموو عێراق گرینگە، جگە لەوەش بینینی ئەو ڕاستییەی کە هەموومان تا ئاستێک بە هەمان ئاستەنگەکاندا تێدەپەڕین! من لە کۆبوونەوەکەماندا گوتم، ئێرە لەبەرچاومدا وەک ئۆکلاهۆمایەکی بچووک وایە، زۆر لە ناوچەکانی بەرهەمهێنانی نەوتمان لە ئەمەریکا بیر دەخاتەوە.
د.ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی لیستی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: شاندە ئەمریكییەكە له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبووەته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كانیش درێژكراوه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ن كه هەردوو سه‌رۆكوه‌زیران مەسروور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی له كۆشكی سپی و كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گەڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئەنجامیانداوە، به‌شێكی زۆریشی ده‌گەڕێته‌وه بۆ سەردانەكانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به پشتبه‌ستنی عێراق به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی كوردستان بۆ بابه‌تی كاره‌با، عێراق له پشتبه‌ستن بە وڵاتانی دراوسێ ڕزگار بكات.
هاوكات د.سامان شاڵی، شاره‌زا له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و سیاسه‌تمه‌دار بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: بۆ ئه‌مریكا گرنگه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه، چونكه ناوچه‌كه پێویستی پێیه‌تی، بۆیه ئه‌مریكا لای گرنگه وه‌به‌رهێنانی خۆی بێنێته كوردستان، به‌تایبه‌ت له پرسی غازدا، جیا له‌وه‌ش، هەناردەی نه‌وتی ئێمه‌ش ده‌ستپێبكاته‌وه.
ڕایشیگه‌یاند: فشارێكی زۆری ئه‌مریكا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه، توركیاش له‌و باره‌یەوه گرفتی نییه، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به هه‌نگاوی گرینگه، له‌وانه هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق، چونكه پاره‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان زیاترە له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به هەڵكه‌وته‌ی جوگرافیای كوردستانەوە هه‌یه، چونكه ده‌رهێنانی نه‌وت لە كوردستان ئاسان نییه.




