٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرگری شارستانی" تیمەکانمان بڵاوە پێکردوە بۆ پاراستنی بەرھەمی جووتیاران"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرگری شارستانی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک تیمی ئاگر کوژاندنەوەی بۆ پاراستنی بەرھەمی جووتیاران جێگیر کردووە و بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانیش دەڵێ، تا کۆتایی مانگی داھاتوو تیمەکان پارێزگاری لە بەرھەمی جووتیاران دەکەن.

موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ساڵانە لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ پاراستنی بەرھەمی جووتیاران بڵاوەیان پێدەکرێت و بە ھەماھەنگی لەگەل دیوانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان تیمی پێویست لە بەرگری شارستانی لە ھەموو ناوچەکان جێگیر دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی بەرگری شارستانی ھەرێم دەشڵێت" ئەمساڵ لە ١٥ی ئایارەوە لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان تیمەکانمان جێگیر کردووە و ھەر شوێنێک تیمی بەرگری شارستانی نەبێت تیم جێگیرکراوە ئەو شوێنانەی تیمەکان و بنکەکانی بەرگری شارستانی دوورە و مەترسی لەسەر بەرھەمی جووتیاران ھەیە تیم جێگیرکراون، ژمارەی تیمەکان زۆرە و بەردەوام ٢٤ کاتژمێر لە ئەرکدان.

موقەدەم سەرکەوت کاڕەش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" تا سەرەتای مانگی حەوت تیمەکانمان پارێزگاری لە بەرھەمی جوتیاران دەکەن و ئەمساڵیش بەھۆی دواکەوتنی وەرزی دروێنە تا ئێستا چەند حاڵەتێکی ئاگر کەوتنەوە لە بەرھەمی جووتیاران تۆمارکراوە، بەڵام زیانی زۆری نەبووە و کۆنتڕۆڵکراون.

بەرپرسەکەی بەرگری شارستانی ھەرێمی کوردستان رێنمایی ھاوڵاتیان و جووتیاران دەکات" رێنمایەکانی بەرگری شارستانی بەرچاو بگرن، بەتایبەتی شۆفێران بۆ کوژاندنەوەی جگەرەکانیان ئاگاداری دەغلو دانی جووتیاران بن و رەنجی یەک ساڵیان بەفیرۆ نەدەن، ھەروەھا جووتیاران و خاوەن ئامێرەکان دروێنە و گواستنەوەی گەنم لە کانی پشوودان و پەککەوتنی ئامێرەکانیان ھەوڵبدەن دەوروبەری خۆیان لە ئاگرکەوتنەوە بپارێزن.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار