٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ھەوڵی نوێنەرانی کورد ڕێگای (کەلەک_مووسڵ) نوژەن دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: دوای ھەوڵی پارێزگاری مووسڵ و جێگرەکەی  و نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ توانرا ڕەزامەندی وەربگیرێت ڕێگای (کەلەک _مووسڵ) نوژەن بکرێتەوە، ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو پارێزگای مووسڵ بکەین بەبێ جیاوازی.

ئەندازیار ئەحمەد شێخ کەنعان کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ھەوڵ و ماندووبوونی پارێزگاری مووسڵ و جێگری یەکەمی پارێزگاری مووسڵ کە کوردە لەگەڵ ھەوڵەکانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ توانرا ڕەزامەندی بدرێت، بۆ ئەوەی ڕێگای دەست بە نووژەنکردنەوە (مووسڵ _ کەڵەک) بکرێت کە ٦کم دەبێت.

ئەندازیار ئەحمەد شێخ کەنعان کیکی گوتیشی:  ئێستا دەست بە نوژەنکردنەوەی ڕێگاکە کراوە کە ڕێگایەکی ستراتیژی و گرنگە، بۆیە بە تەواوبوونی خزمەتێکی باشی خەڵکی دەڤەرەکە دەکات.

کیکی باسی لەوەش کرد: ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لە پارێزگا و لە ئەنجوموەنی پارێزگای نەینەوا کار دەکەین بۆ خزمەتکردنی ھەموو ناوچەکانی پارێزگای مووسڵ لە سەنتەری پارێزگا و تەواوی ناوچە کوردستانییەکان بەبێ جیاوازی، چونکە خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان بە ئەرک دەزانین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار