٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پرۆژە گرینگەکانی دەڤەری بارزان"

سەرچاوە: KDP.info


بارزان -KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە دەڤەری بارزان داوە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لەو دەڤەرە جێبەجێ کردووە، وەکو پڕۆژەی ئاوی بارزان، کردنەوەی دەروازەی زێتێ و دامەزراندنی کارگەی زووم.

غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆری بە دەڤەری بارزان داوە و پڕۆژەی باش و ستراتیژی لەو دەڤەرە ئەنجامداون، لەوانە پڕۆژەی ئاوی بارزان مانگی ١٠ی ئەمساڵ تەواو دەبێت و ئاوی 51 گوند دابین دەکات و ٢٢٠ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ پڕۆژەی ئاوی بارزان و بالندا و پڕۆژەی کارەبا بۆ پڕۆژەی ئاوی دەرگەلی کە پڕۆژەی ستراتیژین، لەناو سەنتەری ناحیە و گوندەکانیش پڕۆژەمان ھەنە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت و مەلا مستەفا بارزانی زۆر ھاوکارن لەگەڵ ئێمە بۆ زیاترکردنی پڕۆژەکان.
غەفوور ئەحمەد باسی لەوەش کرد: ئێمە پێویستمان بە پڕۆژەی بەردەوام ھەیە لە ھەموو بوارەکان و کاری باشیشمان بۆ کراوە، ئەگەر دۆخی حکوومەت باشتربێت کاری باشتر دەکرێت، چونکە لەم کابینەیە پڕۆژەی باشمان بۆ کراوە، وەک کردنەوەی دەروازەی زێتێ و کردنەوەی کارگەی زۆم لەمێرگەسۆر، دەروازەی زێتێ زیاتر بۆ ھاتوچۆی گەشتیارییە و ھاتوچۆی تێدا بەردەوامە، بۆ ئەوەی بکرێتە بازرگانیش پێویستی بە ڕەزامەندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تورکیا ھەیە.
دەشڵێت: کارگەی زووم زۆر فراوان بووە، بۆ نموونە پێشتر ھەزار خێزان سوودمەندیان لێی دەبینی ئێستا سێ ھەزار خێزان سوودی لێ دەبینن، ئێستا ٣٥ تەن شیر لە خەڵک وەردەگرن و ھەلی کاری باشی ڕەخساندووە، ئێستا نووسینگەیان لە ئاکرێ، ئامێدی، چۆمان، سۆران و خەلیفان کردووەتەوە و بۆتە کارگەیەکی سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و لە داھاتوودا بەرھەم بۆ ھەموو کوردستان دابین دەکات.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار