٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی: 70 کارمەند بۆ ئەم نەخۆشخانانە دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نەخۆشخانەکە بەبەهای 95 ملیار دینار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێم دروستکراوە و سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە.

گوتیشی، نەخۆشخانەکە کارمەندی پێویستی بۆ دابینکراوە و راهێنانیان پێکراوە بۆئەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ بەخشراوێکدا بکەن.

راشیگەیاند، بڕیارە لە مانگی داهاتو نەخۆشخانەیەکی هاوشێوە لە شاری هەولێر بکرێتەوە و بۆ هەمان مەبەست لە دهۆکیش کاردەکەن.

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەدا د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، نەخۆشانی دەرونی پێویستیان بە چارەسەری درێژخایەن هەیە، بۆیە کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی لەم جۆرە بۆ ئەو ژنانەی نەخۆشی دەرونیان هەیە زۆر گرنگە.

گوتیشی: 70 کارمەند لە پسۆڕی جیاواز بۆ ئەم نەخۆشخانانە دادەمەزرێنن و 24 کاتژمێر بەخشراوەکان لەژێر چاودێریدا دەبن، بڕیارە بودجەیەکی مانگانەشیان بۆ تەرخانبکرێت بۆئەوەی بەردەوامی بە کارەکانییان بدرێ

 

هەواڵی پەیوەندیدار