٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى و سوودانى تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/14، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدڕاڵ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوولا بیروڕایان گۆڕییەوه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌ به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ و پلان و ستراتیژى پێشخستنى ئابوورى و په‌ره‌پێدان له‌ ته‌واوى عێراق كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند دۆسیە و پرسێكى هاوبه‌شى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرانه‌ به‌ر باس و جه‌خت له‌ به‌رده‌وامی گفتوگۆى هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرایه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و یاسا.

هەواڵی پەیوەندیدار