سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق ده‌كات

بەغدا-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق، ستایشى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى به‌ڕێزى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات‌دا كرد.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ تاران و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كرد.




