سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى دادگه‌ى باڵاى فیدراڵى چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن
ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا سه‌ردانى به‌ڕێز دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوود، سه‌رۆكى دادگه‌ى باڵاى فیدراڵى كرد.
له دیدارێكدا ده‌رباره‌ى ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى وڵات، بیروڕایان گۆڕییه‌وه و تیشكیان خسته سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌رباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق.




