پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ژماره‌یه‌ك قوتابیى ئاماده‌یى و برینداربوونى ژماره‌یه‌كى دیكه‌م له ئەنجامی ڕووداوێكى دڵتەزێنی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم.
خواى مه‌زن گیانیان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌واییش بە خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. هیواى چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان ده‌خوازم.
مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان




