٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو پڕۆژەیەى مەسروور بارزانى لە هەڵەبجە بەردى بناغەى دانا دەستبەجێبەجێکردنی کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info-  ڕۆژى ٢٢-٢-٢٠٢٤ مەسروور بارزانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان بەردى بناغەى ڕێگا و پردی تووە قووتی دانا، ئەمڕۆش پارێزگارى هەڵەبجە دەستبەکارکردنی کۆمپانیاى جێبەجێکاری لە پڕۆژەکە ڕاگەیاند.

ئازاد تۆفیق پارێزگارى هەڵەبجە، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: ئەمڕۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەى ڕێگاى پردى تووە قووت بە درێژایى ٢٧ کیلۆمەتر و بە بوودجەى ٣١ ملیار دینار دەستى پێکرد.

ئەم پڕۆژەیە لە ئەنجامى سەردانى سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانى و جێگرەکەى قوباد تاڵەبانى و وەفدى یاوەریان لە ڕۆژى ٢٢-٢-٢٠٢٤ بۆ هەڵەبجە هاتە کایە و بەردى بناغەیان دانا و ڕێکاری یاسایی و داراییى گیرایەبەر.

ئازاد تۆفیق گوتى:  لە موزایدەیەکی ئازاد و شەفاف پڕۆژەى ڕێگا و پردى تووە قووت بۆ کۆمپانیاى جێبەجێکار دەرچووە و ئەمڕۆ لە پڕۆژەکە دەستیان بەکار کردووە، ماوەى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە دوو ساڵە، واتە ئەمڕۆ ١٤-٥-٢٠٢٤ دەستى پێکردووە دەبێت تاوەکو ڕێکەوتى ١٤-٥-٢٠٢٦ پڕۆژەکە تەواو بووبێت.

ئەو پڕۆژەیە بۆ پارێزگاى هەڵەبجە گرینگە و ستراتیژییە، یەکەم بودجەیشە بۆ پڕۆژەیەک دەردەچێت، هەموو هەوڵێکیش دەدەین هیچ گرفتێک بۆ پڕۆژەکە نەیەتە پێشەوە، حکوومەت مەبەستیەتى لەکاتى خۆیدا پڕۆژەکە بۆ هەڵەبجە جێبەجێ بکات.

پڕۆژەکانى هەڵەبجە تاکو ساڵى ٢٠١٤ هیچى نەوەستابوون، دواتر بەهۆى شەڕى داعش و بڕینى بودجە و مووچەى خەڵکى کوردستان و دروستکردنى قەیران بۆ کوردستان لەلایەن حکوومەتی بەغداوە پڕۆژەکانى هەڵەبجە بەشێکیان وەستان، بەڵام دەستى ئاوەدانکردنەوە لەلایەن حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ هەڵەبجە ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت.


عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار