٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێر پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی ئەم ناوچەیە دەستی پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار، لە ناوچەی پەرەپێدان لە نزیك گوندی پیڕەش لە شاری هەولێر، 118 شەقام دروست بكرێن كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند كە پڕۆژەی دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی ناوچەی "پەرەپێدان لە نزیک گوندی پیرەش" دەستی پێكردووە و لە سەردانێكی مەیدانیدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر، بەدواداچوونیان بۆ كارەكانی پڕۆژەكە كرد، هاوكات جەختیان لە ڕێپێدانی دروستكردنی خانوو بۆ هاووڵاتییانی قەرەبووكراوی شوێنەكە كردەوە.

وەك لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە، ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی ٢،٢٢٠،٦٢٨،٠٠٠ دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، کە پێكهاتووە لە ١١٨ شەقام و ئێستا کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵەڕێژکردنی بۆ ئەنجام دەدرێت. هەروەها بڕگەیەكی تری پڕۆژەكە بریتییە لە کاری دانانی تۆڕی ئاو و لێدانی بیر و دروستکردنی ئەمبارکردنی ئاو.

ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر كە زیاتر لە 60 ئامێری جۆراوجۆر كاری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی بەخێرایی بخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان و شۆفێرانی سنوورەكەوە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار