٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سروە ڕەسووڵ بۆ KDP: نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامیان بۆ حکوومەتی عێراق ناردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێی وایە، بڕیاری گەڕاندنەوەی ئاوارەکان مەبەستی دیکەی لەپشتە و دەڵێ، حکوومەتی عێراقمان لەبارەی کاریگەرییەکانی بڕیارەکە ئاگادار کردووەتەوە.

سروە ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ھەماھەنگی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەماھەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکوومەتی فیدراڵ، سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانێک بوو لەبارەی ئاوارەکانەوە، بەڵام حکوومەتی عێراق تاکلایەنە بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارەکانی دەرکردووە، پێمان وایە بڕیارەکە مەبەستی دیکەی لە پشتە".

بەڕێوەبەری گشتیی ھەماھەنگی و قەیرانەکان گوتیشی: "ئێمە وەک حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی حکوومەتی فیدڕاڵەوە سەرۆکوەزیرانی عێراقمان لە کاریگەرییەکانی بڕیارەکە ئاگادار کردووەتەوە، چونکە پێویستە گەڕانەوەی ئاوارەکان بەپێی پلانێک بێت". 

ڕەسووڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە فەرمی پەیامیان بۆ حکوومەتی عێراق ناردووە، لەبەر ئەوەی ئێمە لە سەروبەندی چارەکردنی کێشەی ئاوارەکاندا بووین، کە بڕیاری گەڕانەوەیان دەرکردووە، ئەوەیش جێگەی گومانە بۆ ئێمە، ئێستایش چاوەڕێی وەڵامی حکوومەتی فیدڕاڵین". 

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار