٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق جەخت لە چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان دەکەنەوە. 

ئەمرۆ یەکشەممە، 12-05-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.

وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ دراوە، جەخت لەوە کرایەوە سەرۆککۆمار، دەسەڵاتەکانی خۆی، وەکوو پارێزەری دەستوور، لەپێناو پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار