٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بارانی ئەمساڵ کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ھەبووە و دەشڵێ، لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بارانی ئەمساڵ کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ھەبووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاو بەرز بوەتەوە، بەتایبەتی لە حەوزە بچووکەکان و ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام لەبەر ئەوەی ئاوەکە دەچێتە قووڵایی زەوی لەوانەیە کاریگەریەکانی دواتر دەربکەون".

بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێم دەشڵێت: "لە ئێستادا حکوومەت سەرقاڵی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی ئاوە لە ھەرێمی کوردستان لەوانەش جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوی بارزان و ئاکرێ و دەربەندیخان، بڕیارە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپەش بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئەندازیار ئاری ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە: "پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئاو و لە ئێستادا سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانین و لە ڕۆژانی داھاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، ھەروەھا پڕۆژەکە ئاو بۆ قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش دابین دەکات و بە تەواوبوونی کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی دێت لەو دەڤەرە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار