پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی باڵای بنکەی لالش كرد.
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان…
بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی باڵای بنکەی لالش
بە بۆنەی (٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی ڕۆشنبیری و جڤاکی لالش، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ھێژا و کادیر و ئەندامانی بنکەکەتان دەکەین و، ھیوادارین بۆ ساڵی داھاتوو زیاتر برەو بە کار و چالاکییەکانتان بدەن و لە خزمەت بزاڤی ڕۆشنبیری و کولتووریی ئێزدیان دابن.
بەو بۆنەیەوە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ھەمیشە جەخت لەسەر پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکھاتە ئایینی و ئایینزا و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەینەوە، ھاوکات پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆمان بۆ بنکەی لالش دووپات دەکەینەوە.
ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٢ی ئایاری ٢٠٢٤




