جەماوەری کەرکووک و گەرمیان سۆز و وەفاداری بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دووپات دەکەنەوە
بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەماوەرێکی زۆری پارتی لە سنووری کەرکووک و گەرمیان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە دەڤەری بارزان کردوو لەلایەن شێخ خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی لە مەزاری نەمران، پێشوازیلێکران.
ئەمڕۆ شەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، بە یاوەری یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب، خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی و دکتۆر محەممەد خورشید، ھەڤاڵانی بەرپرسی لقە تێکۆشەرەکانی ٣ و ٢٢ و ١٩ی پارتی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی کەرکووک و گەرمیان، ئەندامانی مەکتەب و مامۆستایانی ئاینیی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان, سەرجەم چین و توێژ و نەتەوە و پێکھاتەکانی شاری کەرکووک، کادیر و ھەڤاڵانی سنووری لقەکان و سەرجەم لیژنەی ناوچە تێکۆشەرەکانی سنوور و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و فەرماندە و تێکۆشەرەکان و دەزگای ئەیلوول و گوڵان و ھێزی خەبات و قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و جەماوەرێکی زۆری پارتی لە سنووری کەرکووک و گەرمیان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە دەڤەری بارزانی سەرکەش کرد و لەلایەن شێخ خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی لە مەزاری نەمران، پێشوازیلێکران.




