"گومان لە داواکاری بەغدا بۆ جێ‌ھێشتنی یۆنامی لە عێراق دەکرێت"

ھەولێر-KDP.info- هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوه‌ی كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆتایی پێ بهێنرێت، ھەریەک لە به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی و، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگریی له په‌رله‌مانی عێراق گومان له‌و بابه‌ته‌ده‌كه‌ن.
(یونامی) کە نوێنەرایەتییەکی تایبەتە و بەپێی بڕیارنامەی ژمارە 1500ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2003، دوای ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری سەدام دامەزراوە، ئەو نوێنەرایەتییە لەو کاتەوە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و ڕۆڵەكەی لە ساڵی 2007دا بەپێی بڕیارنامەی 1770 بە شێوەیەکی بەرچاو فراوانتر بووە، ڕۆژی 6ی شوباتی 2024، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)، گوتارێکی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: لە کۆتایی مانگی ئاداری 2024 بەشێوەیەکی فەرمیی پۆستەکەم جێدەهێڵم.
دكتۆر عه‌باس كازم عوبه‌ید هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ناوی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، لە نامه‌کەدا هاتووه، داوا له یونامی ده‌كەین، له به‌رواری 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 كۆتایی به ئه‌ركه‌كانتان له عێراق بهێنن و ته‌واوی دۆسییه‌كان ڕاده‌ستی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق بكەنه‌وه.
تا دێت گومانه‌كان له‌سه‌ر داوای هه‌ندێك لایه‌نی عێراق بۆ به‌جێهیشتنی كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق تۆختر دەبێت، نازم هه‌ركی، به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دەڵێت: گومان له‌و داواكارییه ده‌كه‌ین، چونكه له‌لایه‌ك هه‌ندێك به‌رپرسی عێراق ده‌یانه‌وێت فێڵ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و جیهان بكه‌ن، به‌وه‌ی گرفت له ناوچه‌كانی شنگال و سنووری مادده‌ی 140 نه‌ماوه و ده‌بێت ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه ئێمه دۆخی ناوچه‌كه و شنگال و ئاواره‌كان ده‌بینین بەو جۆرە نییه كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هێشتا له عێراق ته‌واو نه‌بووه زۆر پرسی هه‌ستیار و گرینگ ماوه ده‌بێت چاره بكرێن.
ڕایشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوربخرێته‌وه له بابه‌تی ڕێکكه‌وتنی شنگال چونكه ئه‌وان نێوانگیری ڕێکكه‌وتن بوون كه‌چی تا ئێستا نه ڕێككه‌وتن جێبه‌جێكراوه نه دۆخی شنگالیش ئاسایی بووه‌ته‌وه بۆیه بابه‌تی بەجێهێشتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌لای ئێمه‌وه جێگای پرسیاره تا پرسی ئاواره‌كان چاره نه‌كرێت به‌جێهێشتنی كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاره‌ساته.
هاوكات سه‌گڤان سندی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاساییش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: ئه‌م پرسه هه‌ستیاره وەک دیارە ھەندێ لایەنی سیاسی دەیانەوێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق نه‌مێنێت، به‌تایبه‌ت، تا به ئاره‌زووی خۆیان پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بكه‌نه كارتی سیاسیی و به‌زۆر بیانگه‌ڕێننه‌وه، ئێستا هیچ زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ ڕێككه‌وتنی شنگال نه‌كراوه، ده‌یانه‌وێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م پرسه بكشێننه‌وه و به شێنەیی كۆتایی به‌و ڕێككه‌وتنه بهێنن، چونكه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شێكه تێیدا.
ڕایشگه‌یاند: ئه‌م پرسه ئاوا به‌ئاسانی كۆتایی نایه‌ت، ئەسته‌مه به‌م دۆخه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قبووڵ بکات عێراق جێبھێڵێت.
وه‌ك هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك پارتیش پێمان وایه ئه‌مه پرسێكی نهێنی و تاكتیكییە و پیلانی له‌پشته، چونكه به‌شی زۆری ئاواره‌كان ئێستا له‌به‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان و هەبوونی په‌كه‌كه له شنگال نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه، دۆخی ئه‌و ناوچانه زۆر خراپ و نائارامه ئیتر چۆن گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاواره‌نه بكرێت؟




