پەرلەمانتارێکی جۆرجیا بۆ KDP: بارزانیی نەمر ژیانی خۆی بە کورد و کوردستان بەخشی

جۆرجیا-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی جۆرجیا دەڵێت، سەربەخۆیی کورد و کوردستان بە پارتی و بارزانییەوە گرێ دراوە، چونکە بارزانیی نەمر هیچ شتێکی بۆ ژیانی تایبەتی خۆی نەکرد و هەموو ژیانی بە کورد و کوردستان بەخشی.
ئیسکۆ داسنی، ئەندامی پەرلەمانی جۆرجیا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، لە ڕابردوودا هەمووان دەیانزانی دۆخی کوردان لەو چوار وڵاتانەی کە تێیدا دەژین، بە چ شێوازێک بوو، بارزانیی نەمر ژیانی خۆی بۆ کورد و کوردستان تەرخان کرد، بە تایبەت لە باشووری کوردستان.
ئەو پەرلەمانتارە جۆرجییە ئاماژەی دا، ئێستا سەرۆک مەسعوود بارزانی درێژە بەو خەباتە دەدات و لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوامە.
داسنی گوتیشی: "ئەو خەباتەی ئەوان بۆی تێدەکۆشان، بۆ هەمیشە لەبیر ناکرێت و متمانەیەکی گەورەم بە ڕێبازی بارزانی هەیە".
پاشخان
ئیسکۆ داسنی، سیاسەتمەدارێکی کورددی ئێزدییە.
لە جۆرجیا دوو خولە ئەندامی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیە. شارەزایی بواری سیاسەت و یاساییە.
لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایکبووە.
پیشووتر لە دەستەی داواکاری گشتیی ئەم وڵاتە کاری کردووە.
لە ساڵی ٢٠١٦ بووەتە ئەندامی پەرلەمانی جۆرجیاو تا ئێستاش لە ئەندامێتی پەرلەمان بەردەوامە.
لە ساڵی ٢٠٢٠ لە دیمانەیەکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، گوتی، ھەوڵدەدات پێوەندی نێوان جۆرجیاو ھەرێمی کۆردستان پێشبخات.
یەکێک لەو کارانەیشی کە دەیکات لە ئاستی ئەورووپا بەھێزکردنی پێوەندی سەرجەم پەرلەمانتارە کوردەکانە تا بتوانن ھەماھەنگی بەھێزیان بۆ پرسی کورد ھەبێت.
کاروان باعەدری




