لە ئەمڕۆوە جووتیارانی كه‌ركووك دەست بە دوورینەوەی بەرهەمەکانیان دەکەن

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رجه‌م جووتیارانی گوندی په‌ڵكانه و سنووری كه‌ركووك ئاگا‌دار ده‌كاته‌وه، كه له‌مڕۆوه عه‌ره‌بی هاورده خێمه‌كانیان هه‌ڵده‌گرن و ئه‌وان ده‌ست به دوورینەوەی به‌روبوومه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/5/2024، د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند: دوای رێگرییەکانی ئەم دواییەی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد بۆ دوورینەوەی بەرهەمەکانیان لە ئەنجامی سکاڵای عەرەبی هاوردە، لەگەڵ سەرۆک وەزیران و فەرماندەی ئۆپەراسیونەکان لەبەغدا قسەمان کرد و لە رۆژی چوارشەممەوە فەرمان بە ئۆپەراسیونەکانی کەرکووک کرا، رێگرییەکان هەڵگرن و جووتیاران دوورینەوەی بەرهەماکانیان دەست پێ بکەن، بەڵام بە داخەوە بەهەر هۆکارێک بێت ئەو نووسراوە نەگەیشتبووە کەرکووک، بۆیه ئەمڕۆ جارێکی تر لەرێگای بەغداوە نووسراوەکەمان گەیاندە کەرکووک و فەرماندەی ئۆپەراسیونەکانی کەرکووک نووسراوەکەیان وەرگرت و لە ئەمڕۆوە دەست بە هەڵگرتنی خێمەکان دەکەن و جووتیارەکان دەست بە دوورینەوەی بەرهەمەکانیان دەکەن.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ڕاشیگه‌یاندووه: بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، رۆژی پێنجشەممه‌ی رابردوو، پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا و پشت بەخودا لە یەکەم دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە دەکرێت، بۆ ئەوەی ئەو کێشانە بە شێوەی یەکجاری کۆتایی‌یان پێ بێت.




