٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا عەبدولخالق بۆ KDP: کێشەی جووتیارانی کەرکووک چارەسەر دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق دەڵێت، ھۆکاری کێشەکانی جووتیارانی سنووری کەرکووک سەربازین و بە سیاسی کراون، بەڵام لەسەر خەتین و چارەسەری ئەو کێشەیە دەکەین و کاتێک دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی جووتیارانی کورد بتوانن بێ کێشە کاری دروێنەی خۆیان بکەن و ڕێگریان لێ نەکرێت.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گرفتی جووتیارانی سنووری کەرکووک ساڵانە دووبارە دەبێتەوە و بەھۆی ئەوەی ڕێگری لە چارەسەرکردنیان دەکرێت، ھەروەھا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و لایەنی پەیوەندیدار ئەوەی لە توانایدابێت کارمان بۆ چارەسەرکردنی کردووە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بنەڕەتی کێشەی چاندن و دروێنە چارەسەر بکرێت، بۆیە چارەسەرکردنی کێشەکان پێویستی بەبڕیاری سەربازی ھەیە، بەڵام بڕیارەکان زیاتر سیاسین".

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت باس لەوەش دەکات: "پێویستە ئەو پرسانە بەسیاسی نەکرێن و بتوانن لەماوەیەکی دیاریکراودا دروێنە بکەن، بۆیە بۆ ئەمساڵ قسەمان لەگەڵ فەرماندەی فیرقە و بەرپرسانی سەربازی کردووە و ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت و پێویستی بەکات ھەیە، ساڵانە ئەو کێشەیە دووبارە دەبێتەوە، بەڵام بەداخەوە بڕیار دەدرێت و ڕۆژی دواتر لێی پەشیمان دەبنەوە، کێشەکە ئەوەیە ئه‌گەرنا چارەسەر دەبێت و گرفت بۆ جووتیاران دروست ناکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار