شاندێكی كونسولخانهى گشتیی ئەڵمانیا سەردانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/5/2024، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی كونسولخانهی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر بە سەرۆكایەتیی بهڕێز بنیامین ههننا، كونسولى گشتیى ئهڵمانیا بهوهكالهت كرد.
لە دیدارێكدا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا، دوا پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان، پرسی هەڵبژاردن و بەشداریی پێكهاتەكان تیایدا، ڕۆڵی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن بە بەشداریی هەموو لایەنەكان، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
هەر لە دیدارەكەدا باس لە دوا سەردانەكانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و تاران، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشهکانی نێوانیان، كرا.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.




