سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/5/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پاڵپشت به یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشناییى داواكاریى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌یه‌وه، بڕیارى دا به هێنانه‌كایه‌ى قه‌زاى خورماڵ له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحیه‌ى خورماڵ.
ئه‌م بڕیاره‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌مڕۆوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو ڕێكاره ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستپێده‌كه‌ن. به‌قه‌زاكردى خورماڵ ده‌بێته هۆى باشتربوونى ڕه‌وشى ناوچه‌كه له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕییه‌وه و خزمه‌تى زیاتر به خه‌ڵك و هاووڵاتییانى ده‌كات.




