سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دەكات

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/5/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ى بوون، جه‌خت له پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ، بره‌ودان به دیموكراسى و ئازادییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵ و كاریگه‌ریى ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ى هه‌ندێ تێبینى و كهموكووڕیى له بواره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادییه‌كاندا گۆڕییه‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌شى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌ردوولا بۆ باشتركردنى ئه‌و بوارانه له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها داكۆكییان له بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان و پاراستنى مافى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان كرده‌وه.
خاتوو زییا وێڕاى ده‌ربڕینى ستایش بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و فره‌یى له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ییى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ یارمه‌تیدانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو بره‌ودان به بواره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادییه‌كان و دیموكراسى و ڕۆڵى یاسا ده‌ربڕى و هه‌رێمى كوردستانى به هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ریكا له قه‌ڵه‌م دا.
ڕه‌وشى ئێزدییان و گرنگیى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ بۆ ئاساییكردهنهوهى دۆخى شه‌نگال، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان، ژیان و گوزه‌رانى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كاندا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




