٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان پشووی وەرزی دوا دەخات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت،  پشووی وەرزی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  دەستپێدەکات، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ھەفتەی دابێ بودجە بۆ هەموارکردن ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەگەر گەیشت پشوو دوا دەخرێت.

دکتۆر خالد ڕێکانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە 9ی5 تا 7ی9 بۆ ماوەی دوو مانگ پشووی وەرزیی پەرلەمانە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی دابێ لە ئەنجوومەنی وەزیران بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی ھەمواربکرێتەوە، بۆیە ئەگەر بودجە ڕەوانە بکرێت پشوو وەرناگرین و بودجە ھەموار دەکەینەوە و پشوو دوادەخرێت.

دکتۆر خالد ڕێکانی گوتیشی: چاوەڕێ دەکرێت بودجە بۆ ھەموارکردن بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بگاتە پەرلەمان، ئەگەر بە دڵی ئێمە بێت و کێشەی نەبێت ھەموار دەکرێتەوە، ئەگەر بزانین زیانی ھەیە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەوە دژی دەوەستینەوە، چونکە ئێمە ئامانجمانە ئەو کێشانەی لە ناو بودجە بۆ مووچە درووستکراون چارە بکرێن.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار