٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی ١١ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی باتێلێ دانرا

سەرچاوە: KDP.info

باتێلێ-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ـی ئایاری ٢٠٢٤، بە ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی ١١ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی باتێلێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانرا.

گوھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەڤەری باتێلێ دەڤەرێکی کشتوکاڵی و ستراتیژیە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دھۆک و ھەموو عێراق، بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت، ئێمە گرنگی زیاتر بەو دەڤەرە دەدەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاستە گەلێک کەموکوڕی لەو دەڤەرە ھەیە، بەڵام لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، ئەو پڕۆژانەی پێویست بن دەبێت بۆ ئەو دەڤەرە بکرێت و زیاتر خزمەتی باتێلێ بکەین.

هاوکات دەشڵێت، لیژنەیەکی تایبەتمەندمان ڕاسپاردبوو کە سەردانی باتێلێ بکەن، بۆیە لە قۆناغی یەکەم بە گوژمەی پێنج ملیار دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری وەک "شەقام، ئاو، کارەبا، تەندروستی و پەروەردە"ـی تێدا دەکرێت، ئەو پڕۆژانەی ماوە لە قۆناغی دووەم دەستپێدەکەین، وەک پڕۆژەی ڕێگەی ئەو دەڤەرە تاوەکو خزمەتی ئەو دەڤەرەی پێبکەین.

گوھدار شێخۆ باسی لەوەشکرد، یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گرنگیدانە بە سێکتەری کشتوکاڵ، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کاری سەرەکی ئێمە زیاتر گرنگیدانە بە باتێلێ دەدەین و لە سێکتەری کشتوکاڵی و ئاژەڵداریدا.

هەواڵی پەیوەندیدار