٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی، پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە حکوومەت و گەلی بەنگلادیش گەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ ۲٠۲٤/٥/۸، د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداربوو لە رێورەسمی رۆژی سەربەخۆیی و نیشتمانی بەنگلادیش کە لەلایەن باڵێۆزخانەی بەنگلادیش سازکرابوو.

د. هێمن هەورامی، پیرۆزبایی گەرمی سەرۆک بارزانی بە باڵیۆزی بەنگلادیش لە عێراق  و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە به‌ حکوومەت و گەلی بەنگلادیش گەیاند و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی و بەرەوپێشه‌وه‌ چوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەنگلادیشی خواست لە گشت بوارێکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار