راوێژکاری ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدییان: پێکهاتەکان لە عێراق ستەمیان لێکراوە
دھۆک-KDP.info- ڕاویژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییان و مامۆستایی زانکۆ دەڵێ، دوورخستنەوەی پێکھاتەکان لەلایەن بەغدا لە پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی کۆتاکان بۆ ھەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان، کارێکی هەڵەبوو.
د.فارس کتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: دەبێت پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسییدا بەشدارییەکی گەورەیان هەبێت، ناکرێت بە چاوی کەمینە تەماشا بکرێن.
کتی ئاماژەیشی دا، دەبوایە حکوومەتی عیراق ئەو بڕیارەی جیبەجێ بکردایە کە ئێزدییەکان شایستەی پێنج کورسین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا، بەڵام بە بیانوی جیاجیا ئەو بڕیارەی دواخست.
بە بڕوای فارس کتی، دەبێت هەموو پێکهاتەکانی کوردستان لە دەسەڵاتی یاسادانان و جیبەجێکردن و دادوەریدا بەشداربن، ناکرێت بە بڕیارێک نوێنەرایەتیان لە پەرلەمانی کوردستان دوور بخاتەوە.
گوتیشی: دەبوایە لە جیاتی لادانی کورسی کۆتاکان لەسەر بنەمای ئایینی و نەتەوەیی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی کەمینەکانی دی بدابایە و کورسیان پێ بدرایە.
کاروان باعەدری




