نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر

ھەولێر-KDP.info- دواى سه‌ردانێكى فه‌رمیى دوو ڕۆژى بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌ركۆمارى ئێران، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه، ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتمانیى ئێران و فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ئێران‌دا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئێران و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولاى تاوتوێ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات كرده‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیشدا له تاران، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى باسى له ناوه‌ڕۆكى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه قۆناغێكى نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ستپێده‌كات.
له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، یاوه‌رى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بوون.




