٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لە پارێزگای دھۆک ئەنجام دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دھۆک گوتی: بڕیارە پارکێکی گەورەی گەشتیاری لە پارێزگای دھۆک لەسەر ڕووبەری ھەزار و ٧٠٠ مەتر دروست بکرێت کە ھەموو پێویستییەک بۆ گەشتیاران لەخۆدەگرێت و جوانییەکی دیکە بە پارێزگای دھۆک دەدات.

شەمال جەعفەر عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پاڕکێکی گەورەی گەشتیاری لەسەر چیای زاوا بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران لەسەر ڕووبەری نزیکەی ھەزار و ٧٠٠ مەتر دروست دەکرێت، ئەو پاڕکە باخچە و کافیتریا و پارکی ئۆتۆمبێل و شوێنی حەوانەوەی گەشتیار و نافورە و خواردنگە و ھەرچی پێویستی گەشتیارییە لەخۆ دەگرێت و، جوانییەکی دیکە دەداتە چیای زاوا و پارێزگای دھۆک.

شەماڵ جەعفەر عەلی  گوتیشی: پڕۆژەکە دیزاینی تەواوبووە و ڕێکارەکانی لای ئێمە تەواوکراون و ڕەوانەی پارێزگای دھۆک کراوە، ئەوانیش ئەو پڕۆژەیان پێ باش بووە و، ڕەزامەندییان لەسەر داوە، بڕیارە پڕۆژەکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆ ئەوەی سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر بدات و بخرێتە بواری جێبەجێ کردن.

دەشڵێت: پارێزگاری دھۆک زۆر لە پڕۆژەکە ڕازی بووە و پێی خۆشە ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێت، دوای ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەت بەزووترین کات دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار