سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى بازرگانیى عێراق، تاوتوێى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن

تاران-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌سیر داوود ئه‌لغورێزى، وه‌زیرى بازرگانیى عێراقى فیدراڵى كه ئێستا به سه‌ردانێك له تارانه، په‌یوه‌ندى و ئاستی جووڵه‌ى بازرگانیى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ى بواره‌کانی بازرگانى و چالاكیى ئابووریى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و چۆنیه‌تیى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌ى باشترى بازرگانى و نه‌هێشتنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى گۆڕییه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختیان له گرنگیى فراوانكردنى كه‌رتى بازرگانیی نێوانیان كرده‌وه که کاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌ردوولادا ده‌بێت.




