سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران كۆبووه‌وه

تاران-KDP.info- له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ تاران، به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئیسلامیى كۆمارى ئیسلامیى ئیران كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له بایه‌خ و گرنگیى هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش كرد. له‌مباره‌یه‌وه باس له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیه‌تیى بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌یوه‌ندى و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه له بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتو‌كاڵى، گه‌شتیارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌یى، زانكۆیى و چه‌ندین بوارى دیكه‌دا، زه‌مینه و ده‌رفه‌تى زیاترى هاریكاریى هاوبه‌شى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌ردوولا به بایه‌خه‌وه كارى زیاتریان له‌سه‌ر بكه‌ن.
دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




