"پەیامی سەرۆک بارزانی و جولەی نوێی دیپلۆماسی ھەرێم"

ھەولێر-KDP.info- لەم راپۆرتەی رۆژنامەنووس کارزان ھەورامی کە پێوەستە بە پەیامی سەرۆک بارزانی و دیپلۆماسییەتی ھەرێمی کوردستان لەم ماوەیەدا، ھەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، سەرۆكی سەنتەری تاسك بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی، شرۆڤەی تایبەتیان ھەیە.
ته‌نیا له (25ی2ی2024) تا (6ی5ی2024) واته له‌ماوه‌ی 3 مانگدا سێ ڕووداوی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی ڕوویانداوه: (چونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا، هاتنی سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و چوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران)، ئه‌م جوله دیپلۆماسییانه‌ی كوردستان بۆ ئه‌م قۆناغه زۆر گرینگن، ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له دیپلۆماسی كوردستان له ناوچه‌كه گرینگه، له‌ئاستی وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌كه په‌یامی تایبه‌تی بۆ دێت و له‌ڕێگای شانده‌كانی كوردستانه‌وه سه‌رۆكی وڵاتان سڵاو و نامه‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌نێرن، چونكه هه‌میشه فاكته‌ری ئاشتی بووه له ناوچه‌كه.
له‌باره‌ی گرینگی ئه‌م جولە دیپلۆماسییه‌وه، د.ڤیان سه‌بری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیئ پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاراكته‌ری ناده‌وڵه‌تی ڕۆڵێكی به‌هێزی هه‌یه له دیپلۆماسییه‌تی ناوچه‌كه، جۆری ئه‌و مامه‌ڵه‌یەی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت له لۆكاڵیبوونی دیپلۆماسی ناوچه‌یی ده‌رچووه، له ئاستی ده‌وڵه‌تانی زلهێز حسابی بۆ ده‌كرێت، ئه‌م به‌هێزبوونه‌یش په‌یوه‌ندی به كرانه‌وه‌ی كوردستانەوە هه‌یه، كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییەکانی ناوچه‌كه خۆی گونجاندووه، پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان وای كردووه ببێته ناوه‌ندێكی گرینگی گه‌شتیاری، بازرگانی و ئابووری گه‌وره‌ی جیهانی، ئه‌م په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی دەگەڕێتەوە كه بناغه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندی كوردستان بووە لەگەڵ جیهان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان باڵانسی هێزه له ناوچه‌كه‌دا و نه‌بوه‌ته وه‌كیلی شه‌ڕ و به‌وه‌كاله‌ت كاری پێنه‌كراوه، سیاسه‌تی ڕاست و دروستی هه‌بووه و به‌رگریی له مافه‌كانی خۆی كردووه.
ڕایشیگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌رجه‌م دیداره‌كان په‌یامی كوردستانی گه‌یاندووه و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه كوردستان ده‌ستدرێژی ناكاته سه‌ر هیچ لایه‌نێك و داوای مافی خۆی ده‌كات، جیا له‌وه‌ش كوردستان به‌شێك نییه له‌و گرفتانه‌ی له ناوچه‌كه دروستبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆك بارزانی په‌یامی كوردستانی به جیهان داوه كه ده‌بێت مافی پێكهاته‌كان پارێزراوبێت و پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان هه‌بێت.
ده‌شڵێت: له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سێ جوله‌ی گەورەی به‌هێزی دیپلۆماسی هه‌بووه كه به‌ڕاستی ئه‌مه مێژووه، له‌وانه چونی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی 25ی2ی2024 كه په‌یامی كوردستانی گه‌یانده گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه، سیناتۆر، ژووری بازرگانی و به‌رپرسانی ئه‌منی كۆبوویه‌وه، دواتر هاتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ هه‌ولێر له 22ی 4ی2024 ئەمەش هه‌نگاوێكی گرینگ بوو، چونكه ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی ده‌وڵەتێكه دووه‌م هێزی ناتۆیه، ئاستی پێشوازی و پرۆتۆكۆڵی كوردستان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رنجی ده‌وڵه‌تی توركیای ڕ‌اكێشا و توركیا دووباره دڵنایی دایه كوردستان كه په‌یوه‌ندیان به‌هێزتر ده‌بێت، جیا له‌وه‌ش له سه‌ردانه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان چاوی به سه‌رۆك بارزانی كه‌وت و له‌وێ پرسی گرنگ باسكران، جوله‌ی سێیه‌م سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه كه دوێنێ 5ی5ی2024 چووه تاران و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و گه‌وره‌به‌رپرسانی ئێران کۆبووەوه، ئه‌م جوله‌یه بۆ كوردستان زۆر گرنگه، له‌لایه‌ك ده‌رخه‌ری به‌هێزی كوردستانه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان له‌لایه‌كی دیكه جوان مامه‌ڵه‌كردنی كوردستانه له پرسه‌كاندا.
ڕایشیگه‌یاند: به‌شێكی گرینگی ئه‌م سه‌ردانه له‌وه‌دایه هه‌ندێك جار به‌م جۆره هه‌وڵانه فشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه چونكه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌وڵەتانه ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش نه‌بێت به ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق هه‌یه، جیا له‌وه‌ش ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه نییه له‌سه‌ر هیچ کام له وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش.
د.عوسمان عەلی، سەرۆكی سەنتەری تاسك بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی، له‌باره‌ی گرینگی جوله دیپلۆماسییه‌كانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌وه‌دا گرینگه، ئاراسته‌یه‌ك له عێراقه‌وه هه‌یه بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر كوردستان له‌ڕێگای دادگای فیدراڵی و هه‌وڵی دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆ نوێنه‌رایه‌تی كوردستان له‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه شتێكی ناده‌ستوورییه، چونكه ده‌ستووری عێراق ماف به هه‌رێمی كوردستان دەدات موماره‌سه‌ی كاری دیپلۆماسی خۆی بكات، هه‌م به سه‌ربه‌خۆیی هه‌م له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌رێمی كوردستان تاكه هه‌رێم نییه مامه‌ڵه بە ده‌سه‌ڵاتی دیپلۆماسی خۆی بكات، له كه‌نه‌دا هه‌رێمی (کیوبیک) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ 35 ده‌وڵه‌ت هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه، ئیتر بۆچی بۆ كوردستان قبوڵکراو نه‌بێت؟
ده‌شڵێت: له سه‌ردانی دوایی سەرۆکی حکوومەت مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگی زۆری پێدرا، ئه‌گه‌ر سه‌یری دانیشتنه‌كان بكه‌یت ده‌بینیت له ئاستێكی زۆر باش پێشوازی له شاندی كوردستان كرا ئه‌مه په‌یامێك بوو بۆ به‌غداش كه هه‌رێمی كوردستان به‌م قورساییه ده‌مێنێته‌وه، یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی به‌هێزی كوردستان ئه‌وه‌بوو، ئاراسته‌یه‌ك له به‌غداوه هەبوو ده‌یانگوت ئه‌ردۆغان دێته به‌غدا ئه‌و 16 خاڵه لێکگه‌یشتنه‌ی ئه‌نقه‌ره و به‌غدا واژۆده‌كات پێویست ناكات بچێته هه‌ولێریش، به‌ڵام ئه‌ردۆغان گوێی به‌وه نه‌دا و هاته كوردستان.
گوتیشی: هاتنی ئه‌ردۆغان، په‌یامێك بوو بۆ حكوومه‌تی به‌غدا كه ناتوانن پێمان بڵێن چی بكه‌ن و چی مه‌كه‌ن! به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، جیا له‌وه‌ش سه‌ردانی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران، زۆر گرینگ بوو، چونكه ئێران كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بریاره‌كانی به‌غدا هەیە، گرفته‌كانی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره نه‌بوون، بۆیه گرینگه ئێران ڕۆڵی هه‌بێت له‌و نێوه‌نده‌دا.
له‌باره‌ی گرینگی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران، د.عوسمان عه‌لی، ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئه‌وه‌ی بینیمان لە سه‌ردانه‌كه‌دا دڵخۆشكه‌ر بوو، ئه‌و پێشوازییه‌ی ئێران له سه‌رۆكی هه‌رێم شایسته‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته‌كانه، ئه‌وه‌ی گرینگه بۆ كوردستان ئەوەیە نه‌بێته به‌شێك له‌و ململانێیەی لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و به‌هێزییه بمێنێته‌وه، چونکە زۆربه‌ی ده‌وڵەته عه‌ره‌بییه‌كانیش ده‌یانه‌وێت خۆیان دووربخه‌نه‌وه له‌و شه‌ڕه‌ی له‌ناوچه‌كه هه‌یه، گرنگه كوردستانیش هه‌مان سیاسه‌ت بكات.




