سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیى ئێران كۆبووه‌وه

تاران-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/5/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له تاران له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به دیدارى به‌ڕێز سه‌ید خامه‌نه‌ئی ده‌ربڕى و جه‌ختى له ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا. به‌ڕێزیان هەر‌وه‌ها سوپاسى هاوكارى و پشتگیریى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له بایه‌خ و گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى كۆمارى ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستاندا.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




