سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوو ده‌كه‌ن
تاران-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/5/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، له تاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران‌دا، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بایه‌خ و گرنگیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه و باسیان له زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌كانى زیادكردنى جووڵه و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكییه ئابوورییه‌كان و كار و پرۆژه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تى ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكیان خسته سه‌ر دۆخى سیاسى و گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و داكۆكییان له پاراستنى سه‌قامگیرى كرده‌وه.




