٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی پەرلەمانی عێراق کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 05-06-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی سەر بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق کرا.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتیکردەوە کە خەڵکی کوردستان، قوربانییەکی زۆری داوە و ڕووبەڕووی دڕندانەترین شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیاباران و کۆمەڵکوژی و وێرانکاری بووەتەوە و داوامان لە حکوومەتی فیدراڵ ئەوەیە کە ڕێز لە قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان و هەموو قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق بگرێت و بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان و زیانلێکەوتووانی ڕژێمی پێشوو بکاتەوە.

سەرۆکی حکوومەت جەختیشی کردەوە کە هەرچی پێمان بکرێت بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەیکەین و کەمتەرخەمی ناکەین.

سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجومەنی نوێنەران، کورتەیەکیان دەربارەی کار و پڕۆژە و ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو و ئاماژەیان بەوەدا کە ئامانجیان بەهێزکردنی هەماهەنگییە لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پێناو هەموارکردنەوەی چەند یاسایەک بۆ خزمەتکردن و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار