٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆک.. بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دانرا

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بە گوژمەی زیاتر لە نۆ ملیار دینار بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە ناوەندی شاری دهۆک دانرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 06-05-2024، بە ڕەزامەندیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ژێر چاودێریی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بە گوژمەی زیاتر لە نۆ ملیار دینار بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوەندی شاری دهۆک دانرا.

د. عەلی تەتەر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، "بەیانیی ئەمڕۆ بڕیار لەسەر جێبەجێ کردنی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزاکانی ئاکرێ، بەردەڕەش و سێمێل دراوە. بەردەوامیش دەبین لە خزمەتکردنی هەموو ناوچەکانی پارێزگای دهۆک بەبێ جیاوازی".

بە گوتەی پارێزگاری دهۆک، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆرێک لەو کێشە و گرفتانەی پێشتر لە سنووری پارێزگای دهۆک هەبوون، چارە کردوون.

هەواڵی پەیوەندیدار