مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شێخ فەریق تاڵەبانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری گەرمیان خوالێخۆشبوو (شێخ فەریق تاڵەبانی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (شێخ فەریق تاڵەبانی)
بۆ هەڤاڵانی بەڕێز (ئارام تاڵەبانی و سامان تاڵەبانی)
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری گەرمیان، خوالێخۆشبوو (شێخ رەفیق تاڵەبانی)باوکی بەڕێزتان، خەمبار و دڵگران بووین، بەو کۆستەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە ناخۆشی و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی ئایاری ٢٠٢٤




