مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی دکتۆر (عیرفان مەلا ڕەشید) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دکتۆر (عیرفان مەلا ڕەشید) ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی دکتۆر (عیرفان مەلا ڕەشید)
بەڕێز/ دکتۆر عیرفان مەلا ڕەشید، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان
هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان بیست، بەو کۆستە خەمبار و پرسەباری ئێوەین، بە خەم و پەژارەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین.
هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمی ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە ناخۆشی و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی ئایاری ٢٠٢٤




