ڕاگەیاندراوێکی تایبەت بەم دۆزینەوە نوێیەی لە ئەشکەوتی شانەدەر کراوە

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوری هەرێمی کوردستانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بەم دۆزینەوە نوێیەی لە ئەشکەوتی شانەدەر کراوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ناردووە، ئەمەش دەقەکەیەتی:
بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن
سەبارەت بەم دۆزینەوە نوێیەی لە ئەشکەوتی شانەدەر کراوە پێتان ڕادەگەیەنین بۆ ئەوەی بابەتەکە بەلاڕێدا نەبرێت پێویستە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و زانستییانە ڕووماڵی بابەتەکە بکرێت و بە هیچ شێوەیەک لێدوان لە هیچ کەس و لایەنێک وەرنەگیرێت جگە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران.
هەر بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٥/٨ دیدارێک لە ئەشکەوتی شانەدەر لە ژێر سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار ساز دەکرێت بە ئامادەبوونی تیمی زانکۆی کامبرێجی بەریتانی بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر و پێدانی زانیاری نوێ.
ڕامیارجەوهەر
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی شوێنەوار




