سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكى ئەنجومەنی پیرانی ئهمریكا دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئهمڕۆ شهممه 5/4 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا كرد كه له سێناتۆر تێد بەد و سێناتۆر جۆنى ئێرنتس پێكهاتبوو.
له كۆبوونهوهکەدا کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و مارک سترۆ کونسوڵی گشتی لە هەرێم ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و گرینگیی پاراستنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

شاندی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا، پشتگیریی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاساییش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای کرد، بەتایبەتی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا. جەختیشی لە گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و هەروەها ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کردەوە.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەیەوە جەخت لە گرینگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف و دادپەروەرانە، بە بەشداری هەموو لایەنەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان کرایەوە.




