گۆھدار شێخۆ دهرئەنجامی سەردانەکەی بۆ قەتەر بۆ KDP ئاشکرا دەکات

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامی سەردانەکەی بۆ وڵاتی قەتەر ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا وەبەرھێنەرانی قەتەر سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و دەیانەوێت ڕۆڵیان ھەبێت لە کەرتی وەبەرھێنانی کوردستان بەتایبەتی لە زاخۆ.
گۆھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، تایبهت به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگهیاند: ": "شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سەردانی وڵاتی قەتەری کردوو مەبەست لە سەردانەکە بۆ سێ ئامانج بوو، یەکێک لەوانە ڕاکێشانی وەبەرھێنەرانی قەتەری بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرھێنان لە زاخۆ، ھەروەھا وەبەرھێنەرانی قەتەر دەیانەوێت ڕۆڵیان ھەبێت لە کەرتی وەبەرھێنان لە کوردستان بەتایبەتی لە زاخۆ، بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی وەبەرھێنەرانی قەتەر سەردانی زاخۆ بکەن".
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتیشی: "سەردانی شارەوانی دەوحەمان کردووە و لەبارەی ئەزموونی کارەکانیان و باسیشمان لەوەکرد کار بکرێت لە ئایندەدا زاخۆ و دەوحە ببنە دەستەخوشک، ھەروەھا سەرۆکی شارەوانی دەوحەمان بەفەرمیی داوەت کردووە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".
گۆھدار شێخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "خاڵێکی دیکەی سەردانەکەمان بۆ بابەتی وەرزشی بوو، تا یانەی وەرزشی زاخۆ سوود لە ئەزموونی وەرزشی یانەی قەتەری وەربگرێت و لە ڕووی ماددی و مەعنەوی ھاوکاری و پشتگیری یانەی وەرزشی زاخۆ بکرێت، ئێستا یانەی وەرزشی زاخۆ لەنێو میدیای قەتەری باسی زۆری لێوە دەکرێت و ھەربۆیە دڵنیاین سوود لە ئەزموونی وەرزشی قەتەر دەبینین".

قائید میرۆ




