٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/5/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ریكى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان سیناتۆر جۆنى ئێرنتس و سیناتۆر تێد با‌د و ژماره‌یه‌ك له‌ یاوه‌رانیان پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، تاوتوێ كرا.

شانده‌كه‌ به‌رده‌وامیى پشتیگریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێك بایه‌خ و گرنگى به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات. هه‌روه‌ها ستایشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌یان له‌ تێكشكاندنى داعش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراقدا كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیریى سێنات و كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكاى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به‌ هاریكاریى هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه‌.

چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بابه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێزان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار