٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگار بۆ KDP: کارکردن لە ڕێگه‌ و پردی تووە قووت دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info- لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەی کردوو بەردی بناغەی پڕۆژەی ستراتیژی ڕێگا و پردی تووە قووتی دانا، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجەش ئاشکرای دەکات لە ڕۆژانی داھاتوو کارکردن لە پڕۆژەکە دەست پێدەکات، ھاوکات بڕی بوودجەی پڕۆژەکەش ٣٠ ملیار و ٣٤٥ ملیۆن دینار و بە درێژی ٢٧ کیلۆمەتر.

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، تایبه‌ت به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی ٢٩-٤-٢٠٢٤ پێگەی پڕۆژەکە ڕادەستی کۆمپانیای جێبەجێکار ساکۆسەرسیر کرا، بەپێی گرێبەست و ڕێنمایەکان دەبێت لە ماوەی یەک ھەفتەدا دەست بە پڕۆژەکە بکرێت، ھەروەھا کۆمپانیاکە ئامادەکاریەکانی دەست پێکردووە بۆ گواستنەوەی ئامێرەکانی".

کاوە عەلی گوتیشی: "ڕێگای پردی تووە قووت لەوبەری دەکەوێتە دەرەوەی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و ئەو ڕێگایەشی دەکەوێتە ناو پارێزگای ھەڵەبجە، کارکردن تێدا دەست پێدەکات، ھەوڵدەدەین ماوەی پڕۆژەکە دوو ساڵە تەواو ببێت".

ناوبراو گوتیشی: "وەک پارێزگای ھەڵەبجە بەڵێنمان بە کۆمپانیاکەش داوە ھەر گرفت و کێشەیەک بێتەبەردەمی پڕۆژەکە بە ھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە چارەسەری کێشەکانیان بۆ بکەین".

جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەشدا: "لیژنەیەک دروست دەکەین بۆ ئەوەی بەدوواداچوون بۆ کارەکانی پڕۆژەکە بکات، ھاوکات بوودجەی پڕۆژەکە ٣٠ ملیار و ٣٤٥ ملیۆن دینارە، درێژی پڕۆژەکە ٣٦٠ مەترە و درێژی ڕێگاکە ٢٧ کیلۆمەترە".

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار