٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى بۆ خێزان و كه‌سوكارى کامەران خەفاف: هاوسۆز و هاوخه‌متانم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کامەران خەفاف بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم".

دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

بۆ كۆچى دواییى میدیاكارى دێرین و كادیرى نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز خوالێخۆشبوو كامه‌ران خه‌فاف، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/5/3

هەواڵی پەیوەندیدار