كۆمپانیای دانەغاز ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردهوه

ھەولێر-KDP.info- لە راگەیەندراوێكدا كۆمپانیای دانەغاز ئاشكرای دەكات كە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆمپانیاکە ئاستی بەرهەمێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتووەتەوە سەروو ئاستی 500 ملیۆن پێ سێجا.
دانەغاز روونیشی كردووەتەوە كە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر هاوکاتە لەگەڵ پابەندییەکانی هەردوو حکوومەتی عێراق و حكوومهتی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئاساییش و سەلامەتی کێڵگەکە.
جەختی کردووەتەوە، پابەندە بە پاراستنی ئەوپەڕی سەلامەتیی کرێکارانی کە لە کێڵگەکەدا کار دەکەن و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کوردستان.




