٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر عیسام فەیلی: سەرۆک بارزانی ڕەمزی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دکتۆر عیسام فەیلی، پسپۆڕی مێژوو لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موستەنسرییە دەڵێت، ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی یەکەمین مقاوەمەتی لە دژی ڕژێمی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی نەتەوەی کورد بەڕێوەبرد، دەشڵێت، سەرۆک بارزانی درێژەپێدەری خەباتی کوردایەتییەو لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانپەروەرە، بۆیە لای کوردانی فەیلی خۆشەویستە.

دکتۆر عیسام فەیلی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان، لە بارەی ڕۆڵی گەورەی کوردانی فەیلی لە شۆڕشی ئەیلوول و پاڵپشتیکردنی مەلا مستەفا بارزانی ده‌ڵێت: "کوردانی فەیلی لە دەوری مەلا مستەفا بارزانی کۆبوونەوە، لەبەر ئەوەی سەرکردەیەکی ئاسایی نەبوو، لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر بوو، لە سییەکانی سەدەی ڕابردووەوە ژەنەڕاڵ بارزانی دەستە ڕاستی شێخ ئەحمەد بارزانی بوو، یەکەمین ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی دژی دەسەڵاتی مەلیکی بەڕێوەبرد، بە یەکەمین ژەنەڕاڵی ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی خراپی حوکمڕانیی عێراق دادەنرێت، بەمەش مەلا مستەفا بارزانی سیمبولی نەتەوەیی کوردە و لەلایەن زۆربەی پێکھاتە و تیرە و ھۆزە کوردەکانی ئەو سەردەمەوە پاڵپشتی دەکرا، لەناو پارتییش مەلا مستەفا بارزانی پێگە و ڕۆڵێکی گەورەی دایە فەیلییەکان و دەسەڵات و پێگەی خۆیان ھەبوو، بە نموونە دکتۆر جەعفەر محەممەد کەریم و حەبیب محەممەد کەریم و یەدوڵڵا فەیلی و سەعید فەھیمی و...تا دوایی، بەمەش گرنگیدانی مەلا مستەفا بارزانی بە کوردانی فەیلی ھەروا لەخۆڕا نەبوو، باش دەیزانی مامەڵە لەگەڵ چین و توێژێکی کورد دەکات، کە لە ئاستێکی بەرزی ڕۆحی نەتەوەییدان و بڕوای تەواویان بە دۆزە ڕەواکەی مەزڵوومییەتی کورد لە عێراقدا ھەیە، دوای مەلا مستەفا بارزانی کوڕەکانی ئیدریس بارزانی و سەرۆک مسعوود بارزانی لەسەر ھەمان ڕێچکەی نەتەوەیی باوکیان ڕۆیشتن".

ئەو پسپۆڕه‌ی مێژوو لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موستەنسرییە دەشڵێت: "ھەر دوو سەرکردەی کورد ئیدریس بارزانی و مه‌سعود بارزانی بیرو باوەڕی تەواویان بە عەقیدەی بارزان و بەستنەوەی ڕابردوو بە ئێستا و داھاتووەوە بۆ بەدەستھێنانی مافی نەتەوەی گەلی کورد ھەبووە، لە ناوچەیەکی پڕ لە مەترسی و ئاشووب و توندوتیژی خاوەنی خەباتێکی گەورەن، ھەر خۆی لە خۆیدا سەرۆک بارزانی لە بەغدا ژیاوە و لەو شارە خوێندوویەتی و لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشکردنە سەر کوردستان خوێندن بەجێ دەھێڵێت و لە ١٩٦٢ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە دەکات، ئەم سەرکردەیە لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانپەروەرە و بنەماڵەکەی لە پێناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد قوربانییەکی زۆریان بەخشیوە، ئەم سەرکردەیە لەلایەن کوردانی فەیلی لە بەغدا خۆشەویست بووە و لای ھەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر خۆشەویستە و ڕەمزی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییە، ھەر ئەوه‌شە وای کردووە سەرۆک بارزانی لای کوردانی فەیلی خۆشەویست بێت".

په‌یوه‌ست به‌و تاوانانەی بەرانبەر کوردانی فەیلی کراوە لەلایەن ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بەتایبەتی ڕژێمی بەعسه‌وه‌، دکتۆر عیسام فەیلی ده‌ڵێت، ئەم تاوانە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بە جینۆساید دادەنرێت، چونكە بە هۆی كوردبوونیان و پاڵپشتیكردنی شۆڕشی ئەیلوول و بەپیتیی خاكەكەیانەوە بە زۆرەملێ ڕاپێچی ئێران كران و ناسنامەكانیان لێ سەندرایەوە و ماڵ و حاڵیان تاڵان كرا و گەنجەكانیان زیندانی كران و تاكو ئێستاش ژمارەیەكیان بێسەروشوێنن، ئەو تاوانانەی بەرانبەر كوردانی فەیلی كراوە، بە هەموو پێوەرێك دەچێتە قاڵبی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیەكەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار